لەسلێمانی تەرمی ژنێک دۆزرایەوە کە شوێنەواری گولـلە لەسەر جەستەی هەیە
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی هێزەکانیان لە ئاسایشی بەکرەجۆ تەرمی ژنێکیان دۆزیوەتەوە کە شوێنەواری گولـلە لەسەر جەستەی هەیە و "دواتریش سوتێندراوە".
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لەراگەیەنراوێکدا کەوێنەیەکی بۆ وێستگەنیوز نێردراوە هاتوە، ئەمڕۆ هەینی هێزەکانیان لە ئاسایشی بەکرەجۆ "تەرمی ژنێکیان دۆزیوەتەوە".
ئەوەش هاتوە، "تەرمەکە ژنێکی گەنجە و سێ فیشەکی پێوەیە و دواتر سوتێنراوە".
شەوی رابردووش لەگەڕەکی رزگاری شاری سلێمانی هاوڵاتییەک کوژرا و دوای رووداوەکەش هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لەرووداوەکە دەستپێکرد.
PM:03:05:11/06/2021
ئهم بابهته 3296
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت