سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان کۆدەبنەوە
مەسرور بارزانی و کریاکۆس میتسۆتاکیس
وێستگەنیوز-
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ وڵاتانی ئەوروپا، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە ئەسنیا له‌گه‌ڵ کریاکۆس میتسۆتاکیس سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان کۆدەبێتەوە.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نوسینگەی سەرۆکی حكومه‌ت، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو سەردانەدا، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای یۆنان کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ دەربارەی گۆڕانکاری و پەرەسەندنه‌كانى ناوچەکە و پەرەپێدانی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یۆنان، بە تایبەتی دەرفەتەکانی سەرمایەگوزاری و وەبەرھێنانی یۆنانی لە ھەرێمی کوردستان دەکەن.
دوێنێش مەسرور بارزانی سەردانی بەلجیکای کرد و چاوی بەژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئەو وڵاتە کەوت.
شاندی یاوەری سەرۆکی حکومەت پێکهاتون لە دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان و سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
PM:12:35:11/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 1436
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت