کاندیدێکی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران: ئەگەر سەرکەوتن بەدەستبهێنم، موچە بۆ کابانی ماڵ دەبڕمەوە

‌موحسین رەزایی

وێستگەنیوز-

موحسین رەزایی، یەکێک لەکاندیدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران رایگەیاند، پرۆژەیەکی بەناوی (ئێرانی بەبێ هەژار) هەیە، بەجۆرێک موچەی یارمەتی هەژاران دەکەن بە 450 هەزار تمەن و مووچەش دەدەنە کابانی ماڵ (ژنانی ماڵ)، هەروەها کێشەی خانووبەرەش چارەسەر دەکەن.

موحسین رەزایی کە یەکێکە لەو 7 کاندیدەی لەلایەن ئەنجومەنی پاراستنی دەستوور ناوی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی  ئێران پەسەندکراوە و یەکێکە لەکاندیدانی نەریتخوازەکان رایگەیاند، "پرۆژەیەکم بەناوی (ئێرانی بەبێ هەژار) هەیە، یارانە دەکەین بە 450 هەزار تمەن، مووچە دەدەینە کابانی ماڵ (ژنانی ماڵ)، کێشەی خانووبەرە چارەسەر دەکەم، 30%ی داهاتی سندووقی پیشەسازیی نەوت دەدەمە خەڵک".
    
ریفۆرمخوازان چارەسەرکردنی کێشە ئابوورییەکان لە سایەی سزاکانی ئەمریکاوە زۆر بە ئەستەم دەزانن، بەڵام نەریتخوازان پێیانوایە سەرەڕای گەمارۆکان، دەکرێت رەوشی ئابووری بگۆڕدرێت.
  
بڕیارە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران لە 18ـی حوزەیرانی 2021 بەڕێوەبچێت، لە هەڵبژاردنی ئەمساڵدا 59 ملیۆن و 310 هەزار و 307 کەس دەتوانن دەنگ بدەن و دوای ئەوەی کە ئەنجوومەنی پاراستنی دەستوور شیابوونی بەربژێرەکانی پەسند کرد، دەتوانن 20 رۆژ بانگەشە بکەن.


PM:12:20:11/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 5276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو