لەسلێمانی هاوڵاتییەک کوژرا
وێستگەنیوز-
شەوی رابردوو لەگەڕەکی رزگاری شاری سلێمانی هاوڵاتییەک کوژرا و دوای رووداوەکەش هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لەرووداوەکە دەستپێکردوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەدۆسیەکە راگەیاند، "بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو هاوڵاتییە ژمارەیەک کرێکاری عەرەبی هەبوون و لەلایەن ئەوانەوە کوژراوە، چونکە خاوەن کارەکە ئۆتۆمبێلێکی وەنەوشەیەکی پێ بووە و دوای رووداوەکەش، ئۆتۆمبێلەکەیان بردوە".
AM:09:12:11/06/2021
ئهم بابهته 14992
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت