سەرۆکی حکومەتی هەرێم گەیشتە یۆنان

‌مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

وێستگەنیوز-

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ وڵاتانی ئەوروپا، ئێوارەی ئەمڕۆ بە سەردانێکی فەرمی، گەیشتە ئەسنیای پایتەختی یۆنان.

بەگوێرەی راگەیەنراوی نوسینگەی سەرۆکی حکومەت، ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی، گەیشتە ئەسنیای پایتەختی یۆنان.

ئەوەش هاتوە، سەرۆکی حکومەت لەو سەردانەدا، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای یۆنان کۆدەبێتەوە وگفتوگۆ دەربارەی گۆڕانکاری و پەرەسەندنهكانى ناوچەکە و پەرەپێدانی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یۆنان، بە تایبەتی دەرفەتەکانی سەرمایەگوزاری و وەبەرھێنانی یۆنانی لە ھەرێمی کوردستان  دەکرێت.

دوێنێش مەسرور بارزانی سەردانی بەلجیکای کرد و چاوی بەژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئەو وڵاتە کەوت.

شاندی یاوەری سەرۆکی حکومەت پێکهاتون لە دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان و سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.


PM:10:01:10/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 612 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت