وەزارەتی ناوخۆ: پەکەکە بەھاوکاری دەستێکی ناوخۆیی هەرێم هەوڵی نانەوەی پشێوی دەدات

‌وەزارەتی ناوخۆ

وێستگەنیوز-

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پارتی کرێکارانی کودستان (پەکەکە) وەک "بەشێک لە پیلانەکانیان لە دژی ھەرێم و بە ھاوکاری دەستێکی ناوخۆیی، چەندین ھاووڵاتی خاوەن ڕەگەزنامەی ئەوروپاییان ناردووە بۆ ناو هەرێم بۆ بە کارهێنانیان وەک ئامرازێک بۆ تێکدانی سەقامگیریی ناو هەرێم لە ژێر ناوی گرووپی بەناو ئاشتی و ئازادی، بۆیە ڕای گشتی رادەگەیەنین کەرێگە بە تێکدانی سەقامگیری هەرێمی کوردستان نادەین".

وەزارەتی ناوخۆ لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، "دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوو چەندین جار چەکدارانی پەکەکە پەلاماری ھێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانیان داوە و چەندین ئەفسەر وپێشمەرگەیان شەھید و بریندار کردووە و ھەموو ھەوڵیان بۆ تێکدانی ئارامی وئاسایشی هەرێمی کوردستانە. بەداخەوە لە ڕۆژانی رابردووشدا شەش پێشمەرگەیان شەھید کرد و چەندین پێشمەرگەی تریش بریندار بوون".

ئەوەش هاتوە، "چەندین ساڵە بەھۆی بوونی چەکدارانی پەکەکە سەدان گوند و ئاوایی ناوچە سنووریەکان چۆلکراون و زیانێکی زۆری ماددی بەر هاووڵاتییانی ئەو ناوچانە کەوتووە. هاوکات بەردەوام ھەوڵی دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی ھەرێمی کوردستان و دروستکردنی پشێوی و نا ئارامیان لە ناو هەرێم داوە ، ئەویش بە ڕێگای جۆراوجۆر لەوانە لەم ڕۆژانەدا وەک بەشێک لە پیلانەکانیان لە دژی ھەرێم و بە ھاوکاری دەستێکی ناوخۆیی، چەندین ھاووڵاتی خاوەن ڕەگەزنامەی ئەوروپاییان ناردووە بۆ ناو هەرێم بۆ بە کارهێنانیان وەک ئامرازێک بۆ تێکدانی سەقامگیریی ناو هەرێم لە ژێر ناوی گرووپی بەناو ئاشتی و ئازادی".

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم دەشڵێت، پاراستنی ئارامی وسەقامگیری ناو هەرێمی کوردستان بە گشتی  وهەولێری پایتەخت "هێڵی سوورە"  ورێگا نادەن لە ژێر هیچ بیانوویەک و لە ژێرناوی هیچ گرووپێک ، ئەم سەقامگیریە تێک بدرێت.

باس لەوەشکراوە، "داواش لەو گرووپانەی بە ناو ئاشتی وئازادی دەکەین خۆیان نەکەنە ئامرازێک بۆ تێکدانی باری ئەمنیی هەرێم. ئەگەر بە ڕاستیش نیازیان ئاشتی وئارامییە، با ڕووی قسەکانیان ئاراستەی قەندیل بکەن چونکە شەڕانگێزی ونائارامی لەوێوە سەرچاوە دەگرێت، پێویستە ئەو گرووپانە داوا لە پەکەکە بکەن چیتر دەست نەخاتە ناو کاروبارەکانی هەرێمی کوردستان وسنوورێک بۆ شەڕفرۆشییەکانیان و دژایەتی خەڵکی ئاشتیخوازی هەرێمی کوردستان دابنێن".

راگەیەنراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ لەکاتێکدایە ئەمڕۆ ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە دو نوێنەری پەیەدە و نوێنەری خۆبەڕێوبەری دیموکراتی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە کاتی پێشوازیکردنیان لە میوانێکیان لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە لەناو فڕۆکەخانەی هەولێر بەبێ هیچ هۆکارێک دەستگیرکراون، بۆیە لەسەر روداوەکە داوای رونکردنەوە لەپارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن.

بەگوێرەی میدیاکانی نزیک لەپەیەدە ئەو سێ بەرپرسە کاتژمێر 3:00ی بەیانی چون بۆ فڕۆکەخانەی هەولێر بە مەبەستی پێشوازیکردن لە میوانێکیان کە لە ئەوروپاوە دەهاتە هەولێر، لەو کاتەشدا لە فڕۆکەخانە لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە ئەو سێ کەسە دەستگیر کراون.


PM:08:06:10/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 8132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو