کازمی بڕیارێکی بۆ پاراستنی سنورەکانی عێراق دەرکرد
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
وێستگە نیوز-
سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمرۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند،" ئاسایشی سنورەکانی نێوان عێراق - سوریا گەورەترین ئاڵنگارییە لە بەردەم سوپای عێراق".
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق ئەمڕۆ 10ی حوزەیرانی 2021. بڕیارێکی سەربازیی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکانی عێراق دەرکرد، و داوایکردووە سنووری عێراق لەگەڵ سوریا بە دانانی کامێرای چاودێری و زیادکردنی ھێزی سەربازی کۆنتڕۆڵبکرێت.
سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئاسایشی سنوری سوریا گەورەترین ئاڵنگارییە لە بەردەم سوپا و ھێزە ئەمنییەکانی عێراق، حکومەتیش ھەوڵە ھەواڵگرییەکانی چڕتر دەکاتەوە بۆ ئەوەی سنوورەکان بپارێزێت".
PM:06:33:10/06/2021
ئهم بابهته 3456
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت