تەندروستی عێراق: 34 كه‌سى دیكه‌ به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا


وێستگه‌ نیوز-
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت،34 توشبوی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا، چوار هەزار و 684 توشبوی دیكه‌ تۆماركراون.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ 24 كاتژمێری رابردودا چوار هەزار و 684 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و كۆی گشتی توشبوان گه‌یشته‌ یەک ملیۆن و 242 هەزار و 540 توشبو.

بەگوێرەی ئەو ئامارە، له‌ 24 كاتژمێری رابردودا 34 توشبوی کۆرۆنا مردون و بەوەش کۆی ژمارەی مردوان گەشتە 16 هەزار و648 حاڵەت

هاوكات چوار هه‌زار و 86 كه‌سیش چاكبونه‌ته‌وه‌.


PM:05:22:10/06/2021




ئه‌م بابه‌ته 1804 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت