3 بەڕێوەبەر و 12 فەرمانبەر له كه‌ركوك ده‌ست به‌سه‌ركران
وێستگه نیوز-
3 بەڕێوەبەر و 12 فەرمانبەر له پارێزگاى كه‌ركوك له لایه‌ن ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ى عیراقه‌وه ده‌ست به‌سه‌ركران و دوانیشیان هه‌ڵهاتوون.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، بەڕێوەبەری سایلۆی کەرکوک و بەرپرسی تاقیگەی سایلۆی کەرکوک و بەرپرسی لقی ڕیازی سایلۆی کەرکوک و 12فەرمانبەری تر هەر لەو سایلۆیە لەلایەن دەستەی دەستپاكی عیراقەوە دەستبەسەركراون و دوو فەرمانبەریش هەڵهاتون .
هۆكارى ده‌ستگیركردنه‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كه ساڵى رابردوو چه‌ند بارهه‌ڵگرێك به‌رهه‌مى گه‌نم كه به بڕى 7 ملیار دینار ئه‌ژماركراوه دیارنه‌بووه، كه گومان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌ستگیر كراون هه‌بووه كه به‌رپرس بن له‌دیارنه‌مانى ئه‌و بڕه به‌رهه‌مه‌ى كه له‌سه‌ره‌وه باسكراوه.
PM:04:38:10/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 4028
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت