پۆلیسی ڕاپەڕین ڕوونکردنەوە لەسەر سوتانی ئۆتۆمبیلی هاوڵاتییەک دەدات
هاوڵاتییەک ئۆتۆمبیلەکەی لە ناوبازاڕی ڕانیە سووتان
وێستگە نیوز-
پۆلیسی راپەرین دەڵێت، "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هاوڵاتیەک بەناوی (س،ج،ف) لەدایکبووی ساڵی 1972 کە پیشەی کاسبە و دانیشتوی ڕانیەیە لە ناو بازاڕی شاری ڕانیە بەدەستی خۆی ئۆتۆمبیلەکەی سوتاند".
لە راگەیەندراوێکدا کە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویکردۆتەوە، و وێنەیەکی بۆ وێستگە نیوز ناردووە، ئاماژە بەوەکراوە، "لەگەڵ بیستنی هەواڵەکە هێزەکانمان گەشتنە شوێنی ڕوداوەکە و بەهاوکاری تیمەکانی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین و هاوڵاتیان ئۆتۆمبیلەکەیان کوژاندەوە".
ئەوەشخراوەتەڕووو، "دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کراوەتەوە، و بە وتەی هاوڵاتییەکە دوو کەس لە شاری سلێمانی پێیان وتووە ئۆتۆمبیلەکەی کێشەی دزیاری هەیە و ئەویش سەردانی هەندێک شوێنی فەرمی کردووە، بەڵام ناوبراو چاوەڕوانی ئەنجامی ڕێکارە یاساییەکانی نەکردووە بۆ ڕاستی و دروستی لە کێشەی ئۆتۆمبیلەکەی، ئاخۆ تایبەتمەندە بەکام فەرمانگەی حکومی تاکو کێشەکەی بۆ یەکلایی بکرێتەوە".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەرین باسیلەوەشکردووە، "لەئەنجامی هەڵچوون و توڕەییدا ئۆتۆمبیلەکەی لەناو بازاڕی شاری ڕانیە سووتاند، وە لێکۆڵینەوەش لە ڕوداوەکە بەردەوامە".
PM:04:18:10/06/2021
ئهم بابهته 2456
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت