چەکدارانی داعش لەنزیک کۆمەڵگەی نور لە باشووری کەرکووک کەسێک دەکوژن و یەکێکی دیکەش بریندار دەکەن.
ئهمڕۆ رۆژی پێنجشەممە 10ی حوزەیرانی 2021، چەکدارانی داعش لەنزیک کۆمەڵگەی نور لە باشووری کەرکووک کەسێک دەکوژن و یەکێکی دیکەش بریندار دەکەن.
عەمید فەتاح، بەڕێوەبەری پۆلیسی حەویجە به وێستگه نیوزى راگەیاند "رووداوەکە کاتژمێر پێنجی بەرەبەیان بوو، باوک و کوڕێک بۆ کار چوونەتە سەر باخەکەیان و کەوتوونەتە بۆسەیەکی داعشەوە، باوکەکە کوژراوە و کوڕەکەی کە تەمەنی 11 ساڵە بە برینداری جێدەھێڵن. ئێستا کوڕەکە لە نەخۆشخانەیە و دۆخی تەندروستیی جێگیرە".
ههروهها وتیشى، ئهو كهسهى كوژراوه له نهتهوهى عهرهبه.
بەپێى وتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی حەویجە "سنووری رووداوەکە ناوچەیەکی بۆشایی و دوورەدەستی ھێزە ئەمنییەکانە، ئەگەرچی ھەفتەی رابردوو لەو سنوورە ئۆپەراسیۆنی ئەمنی ئەنجامدرا، بەڵام ھێشتا جموجۆڵی داعشی تێدا بەدیدەکرێت".
PM:03:24:10/06/2021
ئهم بابهته 4412
جار خوێنراوهتهوه