زانیاری له باره‌ی ئه‌و خه‌زێنه‌یه‌ی له خه‌لیفان دۆزراوه‌ته‌وه
وێستگه نیوز ـ
عه‌لی حه‌مه ساڵح، په‌رله‌مانتاری كوردستان رایگه‌یاند، كه به‌دواداچوونی بۆ خه‌زێنه‌كه‌ی ناحیه‌ی خه‌لیفان كردووه و ئه‌وه‌ی باس له‌وه ده‌كرێت دوو فه‌رده بووه راست نییه.
عه‌لی حه‌مه ساڵح، له هه‌ژماری خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه: "رۆژی 7ی حوزه‌یرانی 2021، شۆفێرێکی حەفارە بەناوی عەبدولباست (پیاوێکی ھەژارەو بەکرێ شۆفێری حەفارەیە) لە زەوی کەسێک لە گوندی سرێشمە کار دەکات بەناوی مام سابیر (دۆخی دارایی باشە)".
ده‌شڵێت: "لە کاتی کارکردن‌دا حەفارەکە خەزێنەیەک دەدۆزێتەوە، بەپێی قسەی کەسوکاری و ئەوانەی لێیەوە نزیکن، خه‌زنه‌كه نزیکەی سێ کیلۆ بووە، لە چاڵێکدا ھەڵگیراوە و ھەر چواردەوری چاڵەکە بەرد بوەو بەردێکی گەورەش بەسەریدا دراوە.. واتە ئەو دوو فەردە راست نیە، چونکە مێژوی دراوەکە سەدان ساڵەو دوو گونیە نامێنێتەوە بەو شێوە.. سەرەتا شۆفێری حەفارەکە 45 لە خەزێنەکانی بردوە و دواتر گەڕاندویەتیەوە".
مام سابیر، کە خاوەنی زەویەکە تەلەفۆنی بۆ لایەنی پەیوەندیدار کردوە، تا دوێنێش خەزێنەکە لە سرێشمە بوە لە دوێنێوە براوه بۆ سۆران، ئێستاش تیمێک سەرقاڵی پشکنینی دیکەن، عه‌لی حه‌مه ساڵح وای نووسیوه.
وه‌ك ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی پێداوه، ئەوەی ھەیە مێژوی ئەم خەزێنە کۆنە، رەنگە بۆ سەردەمی میرنشینی داسنێ یان پێش میرنشینی سۆران بگەڕێتەوە، پێشتریش ھاوشێوەی ئەم خەزێنە لەو ناوچەدا دۆزراوەتەوە.
ئەم خەزێنە بەھایەکی مێژوویی گەورەی ھەیە، دەبێت تیمێکی پسپۆڕ لێکۆڵینەوەی زانستی لێبکات و پاشان وەک کەنزێکی مێژووی گرنگ بخرێتە مۆزەخانەی نیشتمانی.
PM:02:02:10/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 16320
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت