100 دۆلار دەبێتە چه‌ند هه‌زار دینارى عیراقى؟


وێستگه‌ نیوز- 
وەزارەتی دارایی‌ و ئابوریی حکومەتی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەو لێدوانانەی هەندێک لەڕاگەیاندنەکان لەزاری وەزیری داراییەوە بڵاویانکردوەتەوە، گوایە 100 دۆلار دەبێتە 300 هەزار دینار، دورن لەڕاستییەوە.

وەزارەتی دارایی عێراق لەڕوونکردنەوەیەکدا رایگه‌یاندووه‌، "ئەو لێدوانانەی هەندێک لەڕاگەیاندنەکان لەزاری وەزیری داراییەوە بڵاویانکردوەتەوە، گوایە 100 دۆلار دەبێتە 300 هەزار دینار، دورن لەڕاستییەوە".

وەزارەتی دارایی عێراق ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، ئامانج لەبڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵانە ناجێگیرکردنی بازاڕی دراوو ئابووریی عێراقە.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ نرخى دۆلار له‌ بازاڕه‌كاندا رۆژانه‌ گۆڕانكارى به‌سه‌ردێت و به‌رز ده‌بێت.


PM:01:53:10/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 23780 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت