ئایا خۆرگیرانەکەی ئەمڕۆ کوردستان دەگرێتەوە؟

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
ئەمڕۆ دیاردەی خۆرگیرانی بازنەیی لەچەند وڵاتێکدا دەبینرێت، بەوتەی فەلەکناسێکی عیراقیش، لە عیراق و هەرێمی کوردستان نابینرێت.


رایان میلیگان، پسپۆڕی بواری فیزیای گەردوونی لە زانکۆی کوینز لە بەلفاست رایگەیاند: "ئەمڕۆ دیاردەی خۆرگیرانی بازنەیی روودەدات و بەتەواوەتی لە کەنەدا و گریلاند و رووسیا دەبینرێت".

بەوتەی ئەو پسپۆڕەی بواری فیزیای گەردوونی لە روودانی خۆرگیرانی بازنەییدا هەندێکجار خۆر بچوک دەردەکەوێت و بەمەش پلەکانی گەرمی دەگۆڕێن و تیشکی خۆر لە پشت مانگەوە بەشێوەی خەرمانەیی دەردەکەوێت.

سادق عەتییە، کە فەلەکناسێکی عیراقیە لە هەژماری خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ئەوەی خستوه‌تەڕوو لە عیراق و هەرێمی کوردستان ناتوانرێت دیاردەکە ببینرێت.

چاوەڕێدەکرێت لە 4ی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا جارێکی دیکە دیاردەکە رووبدات، بەڵام تەنها لە جەمسەری باکوری زەوی دەبینرێت.

لە ساڵی 2024 لە هەریەک لە ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیک خۆرگیرانی تەواوەتی روودەدات ئەمەش دوای ئەوەی لە ساڵی 2017 روویداو تەنها لە ئەمریکا دیاردەکە بینرا.

بازنەی ئاگری کاتێک روودەدات چەقی مانگ و خۆر هاوتەریبی یەکتردەبن و بەمەش مانگ رێگەنادات تیشکی خۆر بەتەواوەتی بگاتە سەر زەوی، بەڵام بەهۆی ئەوەی قەبارەی مانگ 400 جار لە قەبارەی خۆر بچوکترە ناتوانێت بە تەواوەتی خۆر داپۆشێت، هەربۆیە لە پشت مانگەوە خەرمانەی خۆر لەسەر شێوەی بازنەیەکی ئاگری دەردەکەوێت.


AM:09:58:10/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 4548 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو