لهبارهی خانهنشینی پله شارهزاكانهوه بڕیار درا
وێستگه نیوز ـ
بەڕێوەبەری ئامار لە خانەنشینی ھەرێم رایگەیاند، ئەوانەی بە پلەی شارەزا خانەنشین بوون و مووچەیان وەرگرتووە لە ئێستادا وەک فەرمانبەری ئاسایی گەڕاونەتەوە بۆ سەر پلەی خۆیان.
سەباح موخلیس، بەڕێوەبەری ئامار لە خانەنشینیی ھەرێم به ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگهیاندووه: لە چوارچێوەی یاسای چاکسازیدا ئەو کەسانەی بە پلەی شارەزا مووچەیان وەگرتووە پلەکەیان بۆ فەرمانبەری ئاسایی کەمدەکرێتەوە، بهڵام مووچەکانیان بۆ 300 هەزار دینار کەم نهكراوهتهوه.
ئاماژەی بەوەشکردووە: "بەپێی یاسای چاكسازی مامەڵەمان لەگەڵ ئەوانەدا كردووە كە بە شارەزا خانەنشین كراون و بەگوێرەی یاسا پێویستە مووچەیان ھەموار بكرێتەوە و ببنە فەرمانبەری ئاسایی، چونكە شارەزا پلە تایبەت نییە و پلەی تایبەت لە بەڕێوەبەری گشتی بۆ سەرەوەیە".
لەبارەی کەمبوونەوەی مووچەی ئەوانەی کە پلەیان نزم دەکرێتەوە و دەبنە فەرمانبەری ئاسایی، سەباح موخلیس باسی لەوەشکردووە، ئەو کەسانە مووچەیان كەم دەبێتەوە، تانەشیان لە بڕیارەکە داوە و تانەكەیان رەتکراوەتەوە، چونكە پەرلەمان بڕیاری لێ داوە و پێویستە یاسا ھەموار بكرێتەوە تا مووچەیان بۆ بگەڕێتەوە، بەڵام لە ئێستادا حكومەت پێویستی بە پارە ھەیە و چاكسازی دەكات، بۆیە ھەر یەك بەپێی خزمەت و بڕوانامە مووچەی پێ دەدرێت.
بەپێی ئامارێك، لە ھەرێمی كوردستاندا 500 شارەزا هەبوون و پلەیان لە تایبەت بۆ فەرمانبەری ئاسایی گۆڕدراوە، كە ئێستا بەپێی خزمەت و بڕوانامە مووچەیان پێ دەدرێت.
AM:08:47:10/06/2021
ئهم بابهته 7804
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت