ماده‌كانی به‌شه‌ خۆراك زیاد كران

‌فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ

وه‌زاره‌تی بارزگانی عیراق زیادكردنی ماده‌كانی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌ش ده‌كرێت.


جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: بەپێی نوسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خۆراکی سه‌ر به‌ وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عیراقی فیدراڵ، کە ئاراستەی لقی بەڕێوەبەرایەتیەکانی خۆراک کراوە، رایانگەیاندوە ئامادە کاری بکەن بۆ وەرگرتنی ئەو بەشەخۆراکانەی کە لەئایندەیەکی نزیکدا بەسەر هاووڵاتییاندا دابه‌ش ده‌كرێت.
 
بەپێی ئەو نوسراوەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بازرگانی عیراق، بۆ هەر کەسێک لەمەودوا بەشە خۆراکی مانگانه‌ بەم شێوەی لای خوارەوە دابەش دەکرێت لە هەموو عیراق بە هەرێمی کوردستانەوە:

یه‌كه‌م: برنج سێ کیلۆ گرام بۆ هه‌ر تاكێك

دووه‌م: یه‌ك كیلۆ گرام شه‌كر بۆ هه‌ر تاكێك

سێیه‌م: یه‌ك لیتر زه‌یت بۆ هه‌ر تاكێك

چواره‌م: 400 گرام دۆشاوی ته‌ماته‌

پێنجه‌م: یه‌ك كیلۆ له‌ پاقله‌ مه‌نییه‌كان (نیسك، نۆك و فاسۆلیا)

شه‌شه‌م: نۆ كیلۆ گرام ئارد بۆ هه‌ر تاكێك.


PM:10:29:09/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 11048 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت