تەندروستی عێراق: 25 كه‌سى دیكه‌ به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ ده‌ستدا


وێستگه‌ نیوز-
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ 24 كاتژمێری رابردودا 25 توشبوی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، چوار هەزار و 616 توشبوی دیكه‌ تۆماركراون، 500 کەسیش زیاتر توشی کۆرۆنا بون، 

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ 24 كاتژمێری رابردودا چوار هەزار و 616 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و كۆی گشتی توشبوان گه‌یشته‌ یەک ملیۆن و 237 هەزار و 856 توشبوو.

بەپێی ئەو ئامارە، له‌و ماوه‌یه‌دا 25 توشبوی کۆرۆنا مردون و بەوەش کۆی ژمارەی مردوان گەشتە 16 هەزار و 614 حاڵەت.


PM:05:18:09/06/2021




ئه‌م بابه‌ته 3956 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت