کونسوڵخانەی ئەمریکا هاوڵاتیانی وڵاتەکەی ئاگادارکردەوە سهردانى عێراق نەکەن
وێستگه نیوز-
کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر هاوڵاتیانی وڵاتەکەی ئاگادارکردەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و بەرزبوونەوەی ئاستی مەترسی چالاکی گروپە چەکدارییەکان و رفاندن و ململانێ چەکدارییەکان، گەشت بۆ عێراق نەکەن.
کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر لە راگەیەنراوێکدا ئهوهى خستۆتهڕوو، "لە رێکەوتی 27ی حوزەیرانەوە کارەکانیان لە راپەڕاندنی چەند کارێکی دیاریکراودا دەست پێدەکاتەوە کە پەیوەستن بە پاسپۆرت و مامەڵەی وەرگرتنی رەگەزنامە."
ئاماژهى بهوهشكردووه، "سەرجەم مامەڵەکانی پەیوەست بە ونکردنی رەگەزنامە تا ماوەیەکی دیکە بە هەڵپەسرێدراوی دەمێنێتەوە."
ههروهها رونیشیكردۆتهوه، پێویستە سەرجەم ئەو کەسانەی بۆ رایکردنی کارەکانیان سەردانی کونسوڵخانە و باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەکەن و تەمەنیان لە ١٠ ساڵ زیاترە، دەبێت ماسک بەکاربهێنن و پابەندی رێکارە خۆپارێزییەکان بن.
کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر جهختدهكاتهوه، لەکاتی سەردانیکردن بۆ کونسوڵخانە و باڵیۆزخانە ژمارەی سەردانیکەران تەواو سنورداردەبێت و دەبێت پابەندی پاراستنی دووری کۆمەڵایەتی بن، دەشڵێت، هەر مامەڵەیەک پەیوەندی بە وەرگرتنی ڤیزاوە هەبێت بە هەڵپەسێردراوی دەمێنێتەوە و مامەڵەکانیان رایی ناکرێت.
دواى ئهوهى چەند جارێک لە عێراق و هەرێمی کوردستان بنکەکانی ئەمریکا کراوەتە ئامانج کە ئەوەش نیگەرانی ئەو وڵاتەی لێکەوتووەتەوە و داوا دەکەن عێراق و هەرێم بتوانن بەرگری لە وڵاتی خۆیان و بنکەکانی ئەمریکاش بکەن.
PM:03:28:09/06/2021
ئهم بابهته 3408
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت