لەبارەی ڤیزا بۆ هاوڵاتیانی عێراق كۆماری ئیسلامی ئێران بڕیارێکی دا


وێستگه‌ نیوز-
كۆماری ئیسلامی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاردراوە بە هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئەو رێکارانەی بۆ وەرگرتنی ڤیزا بۆ هاوڵاتیانی عێراق پێویستن و بڕیارەکەش بەمەبەستی ئاسانکاری و زیادبونی جوڵەی گەشتیارانە بەو مەرجەی عێراقیش هەمان بڕیار دەربکات.

 ئاژانسی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران بەسەرۆکایەتی حەسەن رۆحانی کۆبوەوە و رەزامەندی دەربڕی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئەو رێکارانەی بۆ وەرگرتنی ڤیزا بۆ هاوڵاتیانی عێراق پێویستن.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو،  ئامانج لەو بڕیارەش بەمەبەستی ئاسانکاری و زیادبونی جوڵەی گەشتیارانە بەتایبەتی سەردانی هاوڵاتیانی ئێران لەرێوڕەسمی ئاینی " الأربعین الحسینی" بۆ عێراق، پێش مەرجی بڕیارەکەش ئەوەیە عێراقیش هەمان رێکار جێبەجێ بکات.

دواى ئه‌وه‌ى پرسی هەڵگرتنی ڤیزا لەنێوان عێراق و ئێران ماوەی دوو ساڵە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.


PM:02:50:09/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 4276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت