مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت


وێستگه‌ نیوز ـ

دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌رده‌وامه‌ و بۆ ئه‌مڕۆش چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن و سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ كۆتایی دێت.


جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

به‌پێی خشته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 9ی حوزه‌یرانی 2021، مووچه‌ی هه‌ریه‌كه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

هاوكات سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ 10ی حوزه‌یرانی 2021، به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینی شارستانی، كۆتایی به‌ دابه‌شكردنی مانگی ئایاری 2021 ده‌هێندرێت.


AM:10:03:09/06/2021




ئه‌م بابه‌ته 6216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت