وه‌زیری دارایی و به‌رپرسانی پێشمه‌رگه كۆبوونه‌وه
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە
وێستگه نیوز ـ
به‌رپرسانی باڵای پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی دارایی تاووتوێی بودجه‌ی پێشمه‌رگه‌یان كرد و وه‌زیری دارایی‌ش رایگه‌یاند، پێشمەرگە سەروەری ئەو وڵاتەیە و دەبێت رێز لە هەموو مافەکانیان بگیرێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری تیایدا هاتووه: ئەمرۆ سێشەممە 8ی حوزەیرانی 2021، ئاوات شێخ جەناب، وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێم پێشوازی لە هەریەک لە سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە و جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە و چەند بەرپرسێکی باڵای دیکەی ئەو وەزارەتە کرد.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، لەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێی بودجەی دیاری کراوی وەزارەتی پێشمەرگە یان کرد لەناو پڕۆژە یاسای پێشنیازکراوی بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021.
ئه‌وه‌ش هاتووه: هەردوولا لەسەر ئەوە کۆک بوون کەنابێت مافی پێشمەرگە بفەوتێت و دەبێت وەزارەتی پێشمەرگە بودجەیەکی شایستەی بۆ دیاری بکرێت.
لەمیانی کۆبونەوەکەدا ئاوات شێخ جەناب، جەختی لەوە کردەوە پێشمەرگە سەروەری ئەو وڵاتەیە و دەبێت رێز لە هەموو مافەکانیان بگیرێت.
PM:10:15:08/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 3248
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت