لە ئێران بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێکەوە 24 کەس برینداربوون
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
ئاگرێکی گەورە لە کارگەیەکی ماددە خۆراکییەکان لە نێوان شاری کەرج و قەزوین لە باشووری تارانی پایتەختی ئێراندا کەوتەوە و بەوهۆیەشەوە 24 کەس بریندار بوون.
بەڕێوەبەری ناوەندی فریاکەوتنی خێرا لە پارێزگای ئەلبورزی نزیک لە تاران رایگەیاند: لە کارگەیەکی ماددە خۆراکییەکان لە نێوان شارەکانی کەرج و قەزویندا ئاگرێک کەوتووەتەوە و بەوهۆیەشەوە 24 کەس برینداربوون، کە برینی یەکێکیان سەختە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوابەدوای کەوتنەوەی ئاگرەکە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە چوونەتە شوێنی رووداوەکە و سەرجەم بریندارەکانیان بۆ نەخۆشخانە گواستووەتەوە و هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەشیان داوە.
رۆژی 26ی مانگی رابردوو، تەقینەوەیەک لە کۆمپانیایەکی پترۆکیمیایی لە ناوچەی عەسلوەییەی لە باشووری ئێراندا روویداوە، بەوهۆیەشەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و دوانی دیکەش برینداربوون.
PM:09:55:08/06/2021
ئهم بابهته 2504
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت