بانکەکانی عیراق دەستیان بە پێدانی پێشینەکانی خانووبەرە و هاوسەرگیری كردهوه
لەسەرەتای ئەمساڵەوە بە چەند قۆناغێک، چالاکی بانکەکانی عیراق لە وەرگرتنی قەرز و پێدانی پێشینە جۆراوجۆرەکان دەستپێکردووەتەوە.
بانکی رەشید و بانکی رافیدەین بەچڕی دەستیانکردووە بە پێدانی پێشینە جۆراوجۆرەکانی وەک پێشینەی هاوسەرگیریی و خانووبەرە و خانەنشینان و چەندین قەرز و پێشینەی دیکە بە مووچەخۆرانی سەربازی و مەدەنی عیراق بە بری 20 ملیۆن دینار تا 50 ملیۆن دینار.
هاوکات، ئەو بانکانە رێژەی سوودی دانانی پارەیان لەو بانکانە بەرزکردووەتەوە لە بەرژەوەندی ئەو کەسانەی پارەکانیان وەکو سپاردە هەڵدەگرن.
لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2014ەوە سەرجەم پێشینەکان راگیراون و لەهەمان کاتدا گرفت بۆ کردنەوەی لقی ئەو بانکە عیراقیانە لە هەرێم دروستدەکرێت تا هاوڵاتیانی هەرێمیش هاوشیوەی عیراق سودمەندببن.
PM:08:29:08/06/2021
ئهم بابهته 24644
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت