وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەردانی عێراق دەکات

‌‌دومینیک راب وەزیری دەرەوەی بەریتانیا


وێستگەنیوز-
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش و پەیوەندییەکانی بەغدا-لەندەن، سەردانی عێراق دەکات و لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق کۆببێتەوە.

سەرچاوەیەکی بەرپرس بەکەناڵی روسیا تودەی راگەیاندوە، بڕیارە دومینیک راب وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەردانی عێراق بکات و لەگەڵ  سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە، ئامانجی سەردانەکەش بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرسی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانانە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، پرسی پەیوەندییەکانی بەغدا-لەندەن و ئۆپەراسیۆنەکانی دژی داعش دوو ئامانجی دیکەی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی بەریتانیان بۆ بەغدا.

ئەوە لەکاتێکدایە پێشووتر بەرپرسانی بەریتانیا جەخیانکردوەتەوە کە بەردەوام دەبن لەپشتیوانیکردنی عێراق لەهەوڵەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.


AM:08:58:08/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 3220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت