به‌هۆى وه‌رگه‌ڕانى ئۆتۆمبیلێكه‌وه بووك و زاوایه‌ك گیانیان له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوز-
به‌هۆى وه‌رگه‌ڕانى ئۆتۆمبیلێكه‌وه له ناوچه‌ى زاب سه‌ر به قه‌زاى حه‌ویجه له پارێزگاى كه‌ركوك كه بووك و زاوایه‌كى تێدا بووه له‌گه‌ڵ كه‌سووكاره‌كانیان، به‌هۆى روداوه‌كه بووك زاواكه و چه‌ند كه‌سێك بوونه قوربانى.
ئەمڕۆ دووشەممە 6ى حوزه‌یرانى 2021، دوای رێوڕەسمی مارەبڕین لە دادگای زاب لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک، زاوا، کە بووکەکەشی لەگەڵ بووە، لە نێوان گوندی راویین و شارەدێی زاب تووشی ڕووداوێکی هاتوچۆ له جۆرى وه‌رگه‌ڕان بوون.
بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیان، بووک و زاوا، لەگەڵ دایک و خوشکی زاوا گیانیان لەدەست داوە، دایک و خوشکێکی بووکیش بە سەختی بریندار بوون.
PM:02:02:07/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 6776
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت