بانکی ناوەندی عیراق لەبارەی نرخی دۆلار بڕیارێک دەدات

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
ئەمڕۆ دووشەممە بانکی ناوەندی عیراق، بەهایەکی نوێی کڕینی دۆلاری بۆ ئەو کەسانەی نیازی گەشتی دەرەوەی وڵاتیان هەیە راگەیاند.


جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

بە گوێرەی راگه‌یه‌ندراوێكی بانكی ناوه‌ندی عیراق، تیایدا ئاسانکاری بۆ کەسانە دەکات کە نیازی گەشتکردنی دەرەوەی وڵاتیان هەیە دەکات.

ئه‌وه‌ش هاتووە: "بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ هاووڵاتییان بۆ دەستەکەوتن بە دراوی بیانی بۆ ئەو کەسانەی نیازی گەشت و خوێندن و چارەسەری پزیشکیان لە دەرەوەی وڵات هەیە، بانکی ناوەندی عیراق پێویستییەکانیان بۆ کڕینی دراوی بیانی لە رێگەی کاتی ئەلیکترۆنی (ماستەر کارد و ڤیزا کارد) بە بەهای فەرمی دابین دەکات".

ئەمە لە کاتێکدایە، بانکی ناوەندی عیراق لە مانگی کانوونی یەکەمی 2020 بەهای دیناری بەرامبەر دۆلار دابەزاند، کە هەر دۆلارێک بە هه‌زار و 450 دینار لە وەزارەتی دارایی دەکڕێت و بە هه‌زار و هه‌زار و 460 دینار بە بانکەکانی دەفرۆشێتەوە و بۆ هاووڵاتییان بە هه‌زار و 470 دینار بەردەست دەبێت. بەڵام ئێستا بەهای دۆلارێک لە بازاڕەکان 1500 دیناری تێپەڕاندووە و پێشبینی دەکرێت زیاتریش بەرزببێتەوە.

هەفتەی رابردووش بەشێکی زۆر لە شارەزایانی ئابووری و چاودێرانی سیاسی لە عیراق رایانگەیاندبوو، کە بەهای 100 دۆلار لە ئایندەیەکی نزیکدا 160 هەزار دینار تێدەپەێنێت و هۆشداریش لە داڕمانی بەهای دینار دەدەن، کە هاوشێوەی وڵاتانی دراوسێ بە تایبەت لوبنان و سوریا بەهاکەی لەدەست بدات.


PM:01:51:07/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 22552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت