باندێکی لەشفرۆشی دەستگیرکرا کە کچانی مێردمنداڵیان لە هەرێم فرۆشتووەتەوە
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان توانیوویانە باندێکی لەشفرۆشی دەستگیربکەن کە کچانی مێردمنداڵیان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان فرۆشتووەتەوە.
وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو: توانیویانە لە بەغدا سێ کەس دەستگیربکەن کە بازرگانییان بە چەند مێردمنداڵێکەوە کردووە و پارەی ساختەشیان ساغکردووەتەوە.
وەزارەتی ناوخۆی عیراق دەشڵێت: زانیارییان هەبووە کە ئەو کەسانە کچانی مێردمنداڵ لە هەرێمی کوردستان دەفرۆشن و دراوی 50 دۆلاری ساختەش لە بازاڕەکاندا ساغدەکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە کاتی دەستگیرکردنی ئەو سێ کەسەدا بڕی 100 هەزار دۆلاری ساختەش دەستیبەسەردا گیراوە.
PM:01:25:07/06/2021
ئهم بابهته 12776
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت