ئهمڕۆ زۆرترین وهزارهت و دهسته مووچه وهردهگرن
وێستگه نیوز ـ
وەزارەتی دارایی لیستی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی بڵاوکردەوە و بەپێی لیستەکەش مووچە بە لێبڕینی 21٪ـەوە دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 7ی حوزهیرانی 2021، بەگوێرەی لیستی دابەشکردنی مووچە هەریەکە لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، خاوەن پێداویستی تایبەت، ئەنجومەنی دادوەری، وەزارەتی داد، سامانە سروشتییەکان، ئەوقاف، کاروباری ئایینی، پلاندانان، پیشەسازی و بازرگانی، گواستنەوە و گەیاندن، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاکی، کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و دەزگای مین دابەشدەکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدابوو هەموو 25ی مانگێک مووچە دابەشبکات، بەڵام لەم مانگەدا دابەشکردنی مووچە دواکەوت، لەسەر ئەوەش پەرلەمانتارانی یەکێتی و پارتی بە نەگەڕاندنەوەی داھات و درەنگ دابەشکردنی مووچە یەکتریان تۆمەتبارکرد.
AM:10:04:07/06/2021
ئهم بابهته 6388
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت