ڕێبەری ئێران فەتوایەکی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دەرکرد

‌ عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران

وێستگە نیوز-

رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، لەبارەی رۆژی دەنگدان لەهەڵبژاردنی سەرۆککۆماری وڵاتەکە  فەتوایەکی دەرکرد و تێیدا بەجێهێشتنی وەرەقەی سپی بەبێ دەنگدان حەرامکرد.


بەگوێرەی ئاژانسی روسیا تودەی، ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی حوزەیرانی 2021. ئایەتوڵا عەلی خامنەیی رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لەبارەی دەنگدان لەهەڵبژاردنەکانی داهاتوو بۆ سەرۆککۆماری ئێران فەتوایەکی دەرکرد و تێیدا بەجێهێشتنی وەرەقەی سپی بەبێ دەنگدان حەرامکرد.

بەگوێرەی هەمان هەواڵی ئاژانسەکە، خامنەیی بەوە پشتیوانی فەتواکەی خۆیکردووە کە ئەو دەنگە سپییە دەبێتە هۆی لاوازبوونی رژێمی ئیسلامی ئێران و بەوەش پێویستە هاوڵاتیان خۆیان لەو کارە بەدوور بگرن.

لەوبارەیەوە، گۆڤاری "حزبوڵا خەت" راپۆرتێکی بڵاوکردۆتەوە و تێیدا فەتواکەی خامنەیی رونکردۆتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردوە، دەستنیشان نەکردنی هیچ کاندیدێک و ئەنجامنەدانی بەدواداچون بۆ کاندیدەکان و بەجێهێشتنی بەسپێتی زیان بە رژێمی ئیسلامی دەگەیەنێت و ئەوەش رێگە پێدراو نیە.

رۆژی 16-ی ئەم مانگە هەڵبژاردن بۆ پۆستی سەرۆککۆماری ئێران ئەنجامدەدرێت، کە ئیبراهیم رەئیسی سەرۆکی دەسەڵاتی دادیی ئێران دیارترینی ئەو کەسانەیە شیاوی هەیە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە و ڕێبەری ئێران پاڵپشتی دەکات.



PM:07:59:06/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 4092 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت