بافڵ تاڵەبانی: تەنھا گفتوگۆ و زمانی ھاوبەش دەمانگەیەنێتە کەناری ئارامی


وێستگه‌ نیوز-
بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەماحەتی سەید عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی کۆبووەوە و  جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان و چارەسەرکردنی سیاسییانەی کێشەکان کرایەوە لە پێناو ئارامی و ئاشتی لە ناوچەکە.

لە دیدارێکدا بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەماحەتی سەید عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی کۆبووەوە، دوایین گۆڕانکاری و پێشھاتە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکان تاوتوێکرا و جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان و چارەسەرکردنی سیاسییانەی کێشەکان کرایەوە لە پێناو ئارامی و ئاشتی لە ناوچەکە.

بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، کاتی ئەوە ھاتووە پێکەوە ھەموو ھێزە شۆڕشگێڕەکان لەسەر بنەمای متمانە و بەرژەوەندی گشتی لاپەڕەیەکی نوێ ھەڵدەینەوە و پەیوەندییەکی دۆستانە بونیادبنین و وڵات بەرەو دۆخێکی باشتر ببەین، چونکە لەم دۆخە پڕ لە کێشمەکێش و مەترسییەدا تەنھا گفتوگۆ و زمانی ھاوبەش دەمانگەیەنێتە کەناری ئارامی.

ھەر لە دیدارەکەدا ھەردوولا تەئکیدیانکردەوە لە پەرەپێدانی پەیوەندییە لەمێژینەکانی نێوانیان و کارکردنی پێکەوەیی لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵانی خەڵک و سەقامگیری زیاتر لە ناوچەکە.


PM:04:57:06/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 4192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت