زۆرترین بڕی مارەیی لە عێراقدا تۆمارکرا


وێستگه‌ نیوز-
بەپێی بەڵگەنامەیەک کە لەلایەن دادگای باری کەسێتی کەرخ لە شاری بەغدای پایتەخت بڵاوکراوەتەوە، هاوڵاتییەکی عێراقی هاوسەرگیری لەگەڵ خانمێکدا ئەنجامدەدات بە بڕی مارەیی هەشت ملیار دیناری عێراقی، کە ئەوەش گرانترین مارەییە لە مێژووی عێراقدا تۆمار کرابێت.

حەیدەر سەوادی غەراوی هاوڵاتیەکی عێراقیە و هاوسەرگیری لەگەڵ نەدا محەمەد لەتیفدا دەکات بە مارەییەکی زۆر.

هاوكات ئەم دوو هاوسەرە؛ بڕیارە لە بەرواری 10ی حوزەیرانی 2019، هاوسەرگیری بکەن بەبڕی مارەیی سێ ملیار دیناری عێراقی پێشەکی و 5 ملیار دیناری پاشەکی.

هه‌روه‌ها نەدا لە ماوەی رابردوودا هاوسەرگیری ئەنجامداوە و جیابووەتەوە و دایکی دوو منداڵە، مارەیی ئەم دوو هاوسەرە بە گرانترین مارەیی لە مێژووی عێراقدا دانراوە.


PM:03:41:06/06/2021






ئه‌م بابه‌ته 21260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو