به‌ دوو فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان هێرشکرایە سەر بنکەی عەین ئەسەد

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
جارێكی تر هێرش كرایه‌ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌دی تایبه‌ت به‌ ئه‌مریكییه‌كان و دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه‌.


جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

شانەی میدیای ئەمنی عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 6ی حوزه‌یرانی 2021، بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد، و سیستمی بەرگری موشەکی بەرپەرچی هێرشەکەی داوەتەوە".

ئەمە لە کاتێکدایە درەنگانی شەوی رابردوو موشەكێك ئاڕاستەی سەنتەری پشتیوانی دیپلۆماسی لە بەغدا کراوە، بەگوێرەی سەرچاوەیەکی سەربازی، هاوکات زەنگی ئاگادارکردنەوەی بەپەلە لە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد بیستراوە.


AM:10:50:06/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 2576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت