وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق: ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سەر پێشمەرگە بەسزا دەگەن


وێستگە نیوز-
لیوا یەحیا رەسوول، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، جەخت لەو بنەما دەستوورییە دەکەنەوە کە نابێت لە عێراقەوە هێرش بکرێتە سەر وڵاتانی دراوسێ، ئاماژە بەوەشدەكات لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردوە و ئەنجامدەرانی هێرشە ترسنۆکەکەی سەر پێشمەرگە بەسزا دەگەن.
 
لە راگەیەندراوێكدا گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، جەخت لەو بنەما دەستوورییە دەکەنەوە کە "نابێت لە عێراقەوە هێرش بکرێتە سەر وڵاتانی دراوسێ."

لیوا یەحیا رەسوول ئەوەشی خستەڕوو، لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە. 

دەقی راگەیەندراوەكە: 

"سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە ترسنۆکانەیە دەکەین کە یەکەیەکی سەربازیی عێراقی لە چوارچێوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە رێگەی چیای مەتینی پارێزگای دهۆک لەسەر دەستی گرووپی چەکداریی ناعێراقی رووبەڕووی بوونەوە. هێزەکانی ئاسایش لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە و هەموو دەستدرێژیکارییەکیش بۆ سەر خوێنی عێراقییەکان و ئاسایشیان بە سزای دادپەروەرانەی خۆی دەگات."
 
ئەمڕۆ شەممە 5-6-2021، وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ژمارەیەک چەکداری پەکەکە هێرشیان کردووەتە سەر هێزێکی پیشمەرگە لە چیای مەتین لە دەڤەری ئامێدی و بەهۆی هێرشەکەوە پێنج پێشمەرگە شەهید و حەوتی دیکەش برینداربوون.


PM:08:40:05/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 3448 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت