ڕاوێژکارێکی سەربازی ئێران لە سوریا کوژرا
حه‌سه‌ن عه‌بدوڵڵا زاده
وێستگە نیوز-
میدیاکانی ئێران بڵاویانكرده‌وه، حه‌سه‌ن عه‌بدوڵڵا زاده، راوێژكاری سه‌ربازی پاسداران له سوریا و موحسن عه‌باسی یاوه‌ری له نێوان دێرزور و ته‌دمور كه‌وتونه‌ته بۆسه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعشه‌وه و كوژراون.
بەپێی ئاژانسی میهری ئێرانی، حه‌سه‌ن عه‌بدوڵڵا زاده، راوێژكاری سه‌ربازی پاسداران له سوریا کە یەکێک بوە لە دۆستانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشوی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران له نێوان دێرزور و ته‌دمور لەگەڵ موحسن عه‌باسی یاوه‌ری كه‌وتونه‌ته بۆسه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعشه‌وه و كوژراون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، عەبدوڵازادە خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە کە تەمەنیان یەک، سێ و پێنج ساڵانن.
لە دوای سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆی سوریاوە لە ساڵی 2011ەوە هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بەناوی "راوێژکاری سەربازی" چونەتە ئەو وڵاتە، لەگەڵ هێزەکانی روسیا رۆڵی بەرچاویان هەبو لە مانەوەی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا لە دەسەڵات.
AM:11:46:04/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 3472
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت