توتن و جگەرە لەسەرەمەرگدان


وێستگەنیوز-

نیوزلاندییەکان بەدوای چارەسەرێکی ڕیشەییدا دەگەڕێن بۆ کۆتاییهێنان بەجگەرە کێشان و بەو هۆیەوە پلانێکیان داڕشتووە بەیەکجاری بۆ نەوەی داهاتو جگەرەکێش لە وڵاتەکەیاندا نەمێنێت، بۆ ئەو مەبەستەش  بەنیازن بۆ ساڵی 2025 مەرگی توتن و جگەرە لە وڵاتەکەیاندا ڕابگەیەنن.
 
دەسەڵاتدارانی نیوزلاند بیریان لەوە کردوەتەوە هێدی هێدی دەست بە بنەبڕکردنی بەرهەمهێنانی توتن بکەن و دەیانەوێت بۆ ئەو ماوەیەی دیارییانکردوە هاوردەکردن و هەناردەکردنی قەدەغە بکەن، بۆیە لەئێستاوە باجی گەورەیان لەسەر بازرگانیکردن و کڕینی جگەرە داناوە، لەلایەکی دیکەشەوە تەمەنیان بۆ ئەو کەسانە دیاریکردوە کە جگەرە دەکڕن و لەخوار تەمەنی 17 ساڵەوە بۆی نییە لەهیچ دوکانێکدا داوای کڕینی جگەرە بکات.
 
یەکێکی دیکە لە پلانەکان بریتییە لە چاودێریکردنی کارگەکانی دروستکردنی جگەرە لەئێستادا، دەبێت ڕێژەی نیکۆتین لە توتنەکاندا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزێنن،  جگەرەی ئەلیکترۆنیش یەکێکی دیکەیە لە نێچیرەکان و خراوەتە چوارچێوەی بەکارهێنانە زیانبەخشەکانەوە و وەک جگەرە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت. 

بەگوێرەی ئامارەکان ساڵانە نزیکەی 4500 کەس بەهۆی جگەرەکێشانەوە لە نیوزلاند دەمرن.


PM:11:47:03/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 3440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو