تەقینەوەیەک له رۆژئاواى كوردستان رویدا
وێستگه نیوز-
لە شاری حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان لە ئەنجامی تەقینەوەی ماتۆڕسکیلێک کەسێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، ماتۆڕسکیلێک لە بازاڕی شاری حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان تەقییەوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
ههروهها تەقینەوەکە کاتژمێر 9ی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ رویداوە، تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە روداوەکە رانەگەیاندووە.
حەسەکە دەکەوێتە رۆژئاوای کوردستانەوە و زۆرینەی دانیشتوانی کوردن.
AM:11:28:01/06/2021
ئهم بابهته 4572
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت