فەڕەنسا لەهەڵمەتی پێدانی ڤاکسیندا دەچێتە قۆناغێکی نوێ


وێستگەنیوز-

وەزارەتی تەندروستی فەڕەنسا بڵاویکردەوە،  لەئەمڕۆ دووشەممەوە هەڵمەتی پێدانی ڤاکسین لەو کەسانەی پێویستبوو لەماوەیەکی کەمدا بەهۆی دۆخی تەندروستی یان تەمەنیان پێکوتە وەربگرن، دەچێتە قۆناغێکی نوێ و کراوە دەبێت بۆ هەمو ئەو کەسانە خواستی ئەوەیان هەیە ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن.

بەگوێرەی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی فەڕەنسا ئەو کەسانەی تەمەنیان 18 بۆ 49 ساڵە لەریزبەندی دواینی ئەو کەسانە بوون کە دەیانتوانی ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن، بەڵام لەئێستادا ئەو کەسانەش دەتوانن پێکوتە وەربگرن.

هاوڵاتیانی فەڕەنسا لەئێستادا لەرێگەی فۆرمێکی ئەلیکترۆنییەوە دەتوانن ناوی خۆیان بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا تۆمار بکەن و لەماوەی چەند رۆژێکدا دەتوانن ڤاکسینەکە وەربگرن.

بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی فەڕەنسا 28  ملیۆن کەس بەگوێرەی رێنماییە نوێیەکان دەیانگرێتەوە و  دەتوانن ناوی خۆیان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین تۆماربکەن.


PM:10:41:31/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 1548 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو