بەرپرسێکی ئێران کوژرا
وێستگه نیوز-
بەرپرسی هەماهەنگی مەزارگەی ئیمام موسای کازم لهلایهن چهند چهكدارێكى نهناسراوهوه له تاران كوژرا.
ئهمڕۆ 30ى ئایارى 2021، بەرپرسی هەماهەنگی مەزارگەی ئیمام موسای کازم لەناو تارانی پایتەخت لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە تەقەی لێکراو و بەهۆیەوە گیانى لهدهستدا.
پەیامنێری ئاژانسی روسیا تودەی رایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە بەرپرسی هەماهەنگی مەزارگەی ئیمام موسای کازم لەناو تارانی پایتەخت لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە تەقەی لێکراو و بەهۆیەوە گیانى لهدهستدا.
سەرچاوەیەک بۆ ئاژانسەکەی دوپاتكردۆتهوه، ئەو بەرپرسە ئاسەواری سێ
فیشهك بەجەستەیەوە بوە، کردەوەکە لەبەردەم ماڵی خۆیان لەشەقامی شەریعەتی لەباکوری تارانی پایتەخت رویداوە.
هاوكات تائێستا هیچ لایەن و گروپێک بەرپرسیارێتی خۆی لەکردەوەکە رانەگەیاندوە و دەستگیرکردنی هیچ کەسێک لەسەر ئەو دۆسیه رانەگەیاندووە.
PM:06:13:30/05/2021
ئهم بابهته 17608
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت