سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا بە نهێنی ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا


وێستگه‌ نیوز-
بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە رۆژی شەممە، بەنهێنی ئاهەنگی هاوسەرگیری لەگەڵ هاوڕێی منداڵی كاری سیمۆندز كردووە.

رۆژنامەكانی مەیل ئۆن سەندەی و زە سەن-ى بەریتانی رایانگه‌یاند، بۆریس جۆنسۆنی تەمەن 56 ساڵ هاوسەرگیری لەگەڵ سیمۆندزی تەمەن 33 ساڵ كردووە، لە ئاهەنگەكەدا تەنها كەسە نزیكەكانیان بەشداریانکردووه.

ئەوەشیان ئاشکراکردووه، لە ئاهەنگی هاوسەرگیری جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیادا نزیكەی 30 كەس ئامادە بووە، بەهۆی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو ژمارەیەش زیاتر رێگە پێدراونیە.

ماوەی چەند مانگێکە جۆنسۆن و سیمۆندز چاوەڕوانی هاوسەرگیریان دەکرد، بەڵام بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە هاوسەرگیرییەکەیان دواخستبوو.

جۆنسۆن پێشتر دوو جار هاوسەرگیری كردووە، چوار منداڵیشی لە مارینا ویلەری هاوسەری پێشووی هەیە، كە پیشەی پارێزەر بوو و لە تشرینی یەکەمی 2018دا لە یەك جیا بوونەتەوە.

کاتێک جۆنسۆن لە ساڵی 2019 دا وەک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا هەڵبژێردرا، یەکەم سەرۆک بوو ئەو پۆستە وەربگرێت و خێزانی نەبێت.


PM:05:36:30/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 6204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو