دۆسیه له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تباره كرایه‌وه كه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی گه‌یاندۆته ناوچه‌یه‌كی ئارام له سووریا
ئەبوبەکر بەغدادی، کەسی یەکەمی داعش کە لەساڵی 2019 لە هێرشێکدا کوژرا
وێستگە نیوز-
به تۆمه‌تی "به‌ڕێوه‌بردنی رێكخراوی تیرۆریستی چه‌كدار" و "ساخته‌كردنی به‌ڵگه‌ی فه‌رمی" داوا ده‌كرێت تۆمه‌تباری ده‌ستبه‌سه‌ركراو ئه‌حمه‌د سلێمان ئیبنی محه‌مه‌د به 27 ساڵ و پێنج مانگ زیندانیكردن سزا بدرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی بووه‌ته هۆی ئه‌وه سه‌رده‌سته‌ی كوژراوی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، ئه‌لبه‌غدادی بچێته ناوچه‌یه‌كی ئارام له سووریا.
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئیستانبوڵ له سكاڵانامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به دامه‌زراندنی رێكخراوی تیرۆریستی داعش و كرده تیرۆریستییه‌كانی رێكخراوه‌کە له دژی توركیا كردووه.
له سكاڵانامه‌كه‌دا سه‌رنج خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌هۆی په‌یوه‌ندی هه‌بوون به رێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه كراوه له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د سلێمان ئیبنی موحه‌مه‌د كه له 28ی نیسان ده‌ستگیركراوه و له 2ی ئایاریشدا ده‌ستبه‌سه‌ركراوه.
له سكاڵانامه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له گرته‌كانی 29ی نیسان كۆڵدراوه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتووه ئه‌و تۆمه‌تباره به ره‌چه‌ڵه‌ك تاجیكییه به پاسپۆرتی ساخته له 31ی كانوونی دووه‌می 2014 له رووسیاوه چووه‌ته توركیا و دواتر چووه‌ته سووریا و بووه‌ته ئه‌ندامی داعش. له‌وێ مه‌شق و راهێنانی چه‌كداری پێ كراوه و له ئاستی به‌رزی رێكخراوه‌كه‌دا چالاكی نواندووه.
له ئاكامی شه‌ڕوپێكدادانه‌كانیشدا چاوی راست و قاچی چه‌پی له‌ده‌ست داوه و بۆیه قاچی ده‌ستكردی به‌كارهێناوه. ناوبراو له‌گه‌ڵ زۆرێك له به‌ناو به‌رپرسه باڵاكانی داعش پێكه‌وه جموجۆڵی هاوبه‌شیان كردووه.
تۆمه‌تبار له ژماره‌یه‌ك له‌و گرته ڤیدیۆییانه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه داعش بڵاوی كردوونه‌ته‌وه. ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه رۆڵی هه‌بووه له‌وه‌ی له 2017 سه‌رده‌سته‌ی پێشووی رێكخراوه‌كه ئه‌بوبەکر به‌غدادی له شوێنێكی ئارامه‌وه له نێوان دێرازۆر و حه‌ماوه بگه‌یه‌نێته حه‌ما. به‌غدادی له ئاكامی ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌مریكا له ئیدلب له 2019دا كوژرا.
دواتر هه‌ر له هه‌مان ساڵدا تۆمه‌تبار به شێوه‌یه‌كی چالاك له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی داعش له ئیدلب، حه‌ما و دێرازۆر كاری كردووه و ئه‌و وێنانه‌یش ده‌ستینشان كراون كه ئه‌ویان تیادایه و له ناوچه‌كانی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان چركێندراون.
- تۆمه‌تبار دانی به‌وه‌دا ناوه كه له 2014-2017 چالاکی بۆ داعش ئه‌نجام داوه.
AM:08:30:29/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 4028
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت