سعودیە رێژەی ئەنجامدەرانی حەجی ئەمساڵی دیاریکرد
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
دەستەی حەج و عەمرەی عیراق رایگەیاند، وڵاتهكهی بڕیاریداوە 60 هەزار کەس ئەمساڵ فەریزەی حەج ئەنجامبدەن، بەڵام تا ئیستا پشکی عیراقی دیارینەکردووە بۆ ئەنجامدانی فەریزەکە.
سامی مەسعودی، سەرۆکی دەستەی حەج و عەمرەی عیراق لەراگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد، ئامار و داتای ئەو کەسانەی کە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج ناوی خۆیان تۆمارکردووە بۆ ساڵانی 2020 - 2021 ئامادەکراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کێشەکە لەوەدایە تا ئێستا وەزارەتی حەجی سعودییە ژمارەی حاجییەکانی وڵاتانی جیهانی دیارینەکردووه، بەڵێنیشیداوە بەم زووانە بە وڵاتانی رابگەیهنێت.
سامی مەسعودی، باسی لهوهشكرد: ئامار و ژمارەی ئەو کەسانەی کە فەریزەی حەج ئەنجامدەدەن ساڵانە دەگاتە دوو ملیۆن کەس بەڵام لە ئەمساڵدا بەهۆی فایرۆسی کۆرۆناوە ژمارەکە کەمرایەوە بۆ 60 هەزار و تا ئێستاش نازانرێت کە ئایا عیراق دەگرێتەوە یان نا.
دەسستەی حەج و عەمرە باسیشی لەوەکرد، وڵاتی سعودیە ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا بەمەرجی سەرەکی ئەنجامدانی حەج داناوە و دەستەی حەجیش تەواوی ئامادەکارییەکانی کردووە بۆ ئەو مەبەسته.
PM:06:01:28/05/2021
ئهم بابهته 2896
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت