له‌ عیراق 22 كه‌سی تر به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ ده‌ستدا

‌فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی‌ تەندروستی‌ عیراق، ئاماری‌ 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون و چاكبوونه‌وه‌ و گیان له‌ده‌ستدانی به‌ كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ 22 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.



به‌پێی ئاماره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق، لە 24 کاتژمێری رابردوودا، لە سەرانسەری‌ عیراق چوار هه‌زار و 42 تووشبووی نوێی‌ کۆرۆنا تۆمارکراون، لە بەرامبەردا سێ هەزار و 477 تووشبوو چاکبوونەتەوە و رێژەی چاکبوونەوە گه‌یشتوه‌ته 6. 92%‌.

هەر بەپێی‌ ئامارەکە، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 22 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە، له‌و ژماره‌یه هه‌شت كە‌سیان له‌ هه‌رێمی كوردستان ‌بوون‌.

 


PM:05:34:28/05/2021




ئه‌م بابه‌ته 2972 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت