ئەسەد دوای هەڵبژاردنەوەی بەسەرۆكی سوریا، پەیامێكی بڵاوكردەوە

‌بەشار ئەسەد

وێستگە نیوز-

بەشار ئەسەد، سەرۆكی هەڵبژێردراوی سوریا رایدەگەیەنێت، لە ئەمڕۆوە دەست بەقۆناغی بنیاتنانەوەی وڵاتەكەیان دەكەن.

لە تێلیگرام وێستگە نیوز جۆین بكە

بەشار ئەسەد، سەرۆكی سوریا دوای ئەوەی بەزۆرینەی رەهای هاوڵاتیان بەسەرۆكی وڵاتەكەی هەڵبژێردرایەوە، لەڕێگەی میدیای وڵاتەكەیەوە رایگەیاند "سوپاسی هەموو ئەو هاوڵاتیانەی سووریا دەكەین كە بەشداریان لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی سووریا كردووە و دەست دەكەین بە قۆناغی بەهێزكردنی هیوا بۆ بنیاتنانەوەی سووریا".

دوێنێ حەمودە سەباغ، سەرۆكی ئەنجومەنی گەلی سوریا رایگەیاند، ئەسەد بۆ جاری چوارەم و بە رێژەی لە سەدا 95.1 وەك سەرۆكی سووریا هەڵبژێردرایەوە.


AM:09:48:28/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 3148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو