ئەمەریكا: توڕەین لەبەكارهێنانی توندوتیژی دژ بەخۆپیشاندەرە مەدەنییەكانی عێراق

‌نید برایس


وێستگە نیوز-

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند، وڵاتەكەیان توڕەیە لەبەكارهێنانی توندوتیژی دژ بە خۆپیشاندەرە مەدەنییەكانی عێراق.

لە تێلیگرام وێستگە نیوز جۆین بكە

نید برایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاندووە، ئەوان پێشوازی لە هەر هەوڵێكی حكومەتی عێراق دەكەن بۆ لێپرسینەوە لە گروپە میلیشیاكان و ئەو گروپانەی پەلاماری هاوڵاتیان دەدەن و رێگرن لەوەی هاوڵاتیان بە ئازادی رای خۆیان دەرببڕن و گردبوونەوەی ئاشتیانە بكەن.

ئەو راگەیەنراوەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا دوای ئەوە دێت كە لەڕۆژانی رابردوودا خۆپیشاندان لەمەیدانی تەحریری شاری بەغدا دەستی پێكردووە و لەلایەن هێزە ئەمنییەكانیشەوە تەقە لەخۆپیشاندەران كرا، بەو هۆیەوە خۆپیشاندەرێك كوژرا و چەند كەسێكی دیكەش برینداربوون.

هەر لەسەر ئەو رووداوەش مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرمانیكرد بەپێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە بۆ هۆكاری دروستبوونی گرژییەكان.



AM:08:27:28/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 3400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت