ئایا ڕاستە هێلکە گون دەفرۆشرێت؟


وێستگە نیوز-
پسپۆرێكی نەشتەرگەری گورچیلە و ميزەرۆ پرۆستات و هێلکەی گون لە بارەی فرۆشتنی هێلكە گونەوە لەلایەن پیاوانەوە رایدەگەیەنێت، ئەنجامدانی چاندنی ئەندامەکانی لەش لەو کاتە دەکرێت کە ژیانی مرۆڤەکە لە مەترسی بێت ، ئاماژە بەوەشدەكات ئەو جۆرە باسانەی فرۆشتنی هێلکە گون و چاندنی هیچ ئەساسێکی نیە چ لە ڕووی زانستی چ لە ڕووی یاسایی چ لە ڕووی شەرعی.

د. دلێر جیهاد زەنگەنە، پسپۆری نەشتەرگەری گورچیلە و ميزەرۆ پرۆستات و هێلکەی گون رایگەیاند، ئەنجامدانی چاندنی ئەندامەکانی لەش لەو کاتە دەکرێت کە ژیانی مرۆڤەکە لە مەترسی بێت واتە بۆ رزگارکردنی ژیان دەکرێت وەک چاندنی گورچیلە، جەرگ، دڵ و سیەکان ئەوەش بە پێی کۆمەڵێک رێکاری زانستی و یاسایی و ئیتیکی.

ئاماژەی بەوەشكرد،بۆیە چاندنی گون هیچ سودێکی زانستی نییە و لەهەمان کاتدا شتێکی نا شەرعی و نایاساییە، ئیشی سەرەکی گونەکان بریتییە لە دوو شت، یەکەمیان دروستکردنی تۆو دوەمیان دروستکردنی هۆرمۆن.

ئەو دكتۆرە ئەوەشی خستە روو، ئەو تۆوەی دروست دەکرێت دەبێتە هی کەسی بەخشەر نەک وەرگر واتە ئەگەر منداڵیشی ببێت هەر دەبێتە هی ئەو.

دوپاتیشیكردەوە، گرنگترین مەرج بۆ چاندنی گون ئەوەیە کە دەبێت بەخشەر و وەرگر جمکی هاوشێوە بن واتە لە ڕووی زانستیەوە لە برا بۆ براش نەشتەرگەرییەکە سەرکەوتوو نابێت ئەگەر جمک نەبن، ئەی چۆن بۆ کەسێکی بێگانە ببێت. 

هاوكات رونیشیكردەوە، لە جیهاندا تەنها سێ جار چاندنی گون ئەنجام دراوە بۆ سێ جمکی هاوشێوە ئەویش بۆ مەبەستی دروستکردنی هۆرمۆن چونکە ئەو کاتە هۆرمۆن بە شێوەی دەرزی جارێ دروست نەکرابوو.

ئەو دكتۆرە رەتیدەكاتەوە هێلكە گون بفرۆشرێت و دەڵێت،  ئەو جۆرە باسانەی فرۆشتنی هێلکە گون و چاندنی هیچ ئەساسێکی نیە چ لە ڕووی زانستی چ لە ڕووی یاسایی چ لە ڕووی شەرعی.


PM:02:50:25/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 6388 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت