ئۆدی ئۆتۆمبیلێکی ناوازەی دیکەی خستە بازاڕەوە
نوێترین ئۆتۆمبیلی ئۆدی
وێستگە نیوز-
کۆمپانیای زەبەلاحی ئۆدی لە بەرھەمێکی نوێیدا ئۆتۆمبیلێکی خستە بازارەکانی جیھانەوە کە بەشێوازێکی زۆر بەھیز و دیزاینێکی سەرسورھێنەر دروستی کردووە.
بەپێی ھەواڵێک کە لە ماڵپەری "moto1 " بڵاوکراوەتەوە، باس لە نوێترین ئۆتۆمبیلی ئۆدی دەکات، کۆمپانیای ئۆدی یەکێک لە نوێترین و باشترین و بەھێزترین ئۆتۆمبیلەکانی لە جۆری " Q5 " دەخاتە بازارەوە ، ھاوکات ئۆتۆمبیلەکە بە جۆرێک دیزاینکراوە کە بەرگەی بەریەک کەوتن بکەوێت و ڕوخسارێکی بەھێزیشی پێ بەخشیوە کە ھاوشێوەی ئۆتۆمبیلی جۆری گرۆس ئۆڤەری وەرزشییە و ئۆتۆمبیلە نوێیەکەش قەبارەکەی کەمێک لە ئۆتۆمبیلەکانی پێشوتری " Q5 " گەورەترە .
لەگەڵ ئەوەشدا، درێژی ئۆتۆمبیلەکە 4 مەتر و 68 سم و پانییەکەشی 187 سم ، بەرزیەکەی 166 سانتیمەتر دەبێت .
ئەوەی جێی سەرنجە ئەو جۆرە نوێیەی ئۆتۆمبیلەکە چەندین تایبەتمەندی جیاواز وسەرنجڕاکێشی ھەیە کە لەوانەی تر جیادەکاتەوە ، ئەو ھێزە گەورەی ئەم ئۆتۆمبیلە بە بزوێنەرێکی 8 پستۆنی پشتیوانی دەکرێ کە ھێزی 245ئەسپی ھەیە ، لەگەڵ گێربۆکسێکی 8نمرەیی .لە ناوەوەش کابینەیەکی فراوانی ھەیە کە کوشنەکانی بە جڵد و دار دیزاینکراوە.
ھەورەھا ئۆتۆمبیلەکە دەتوانێت لە ماوەی 6 چرکە یان کەمتردا خێزاییەکی لە سفرە و بگەیەنێتە 100 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا .
ئۆدی کۆمپانیایەکی ئەڵمانییە ، تایبەتە بە دروستکردنی ئۆتۆمبیل ئەو کۆمپانیایە سەر بە گروپی کۆمپانیایاکانی فۆلکسواگۆنە و مێژووی دامەزراندنی کۆمپانیاکەش بۆ ساڵی 1899دەگەرێتەوە .
PM:07:41:21/05/2021
ئهم بابهته 4768
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت