زەوی ژێر قاوەخانەیەک بۆ تەرمێکی تەمەن 50ساڵ هەڵدەدرێتەوە

‌ ماری باستهۆڵم

وێستگە نیوز-

بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی بەریتانیا، پۆلیسی ئەو وڵاتە سەرەداوێکیان دەستکەوتووە و بەنیازن قاوەخانەیەک بڕوخێنن و لەژێر زەوییەکەیدا تەرمی ئەو کچە کوژراوە بدۆزنەوە، کە زیاتر لە 50 ساڵە پۆلیسی بەریتانیا بەدوای تەرمی کچێکدا دەگەڕێن کە بەدەستی خوێنڕێژترین کەسی ئەو شانشینە کوژراوە.


ماڵپەری ئیندیپێندت لە ڕاپۆرتێکیدا ئاماژەی بەوە کردوە لە مانگی ئایاری ساڵی 1968 کچێکی تەمەن 15 ساڵان بەناوی ماری باستهۆڵم لە باشوری ڕۆژئاوای ئینگلتەرا لەلایەن کەسێکەوە بەناوی فریدریک وێست دەکوژرێت، کە تۆمەتبارە کە بەکوشتنی 12 کچی دیکە لەو شانشینەدا.

لەنێو بەڵگەنامەکانی پۆلیسدا ئەوە هاتووە کۆتاجار کە ماری بیندراوە جلێکی شینی لەبەردا بووە، هەربۆیە گومانە بەهێزەکان باس لەوە دەکەن کە بەو جلوبەرگەوە ناوبراو کوژراوە و تەرمەکەی شاردراوەتەوە، هەربۆیە لەژێر زەوی ئەو قاوەخانەیەدا پارچە قوماشی ڕەنگ شین دەرکەوتووە.

ئەو سەرچاوە هەواڵییە باس لەوە دەکات کە ئەو کچە تەمەن 15 ساڵە پێشتر لەو قاوەخانەیەدا وەک کارمەندێک کاری کردوە، لەگەڵ ئەوەشدا فریدریک وێست بەرلەوەی دەستگیربکرێت لەو شەقامەی بەردەم قاوەخانەکە کاری کردوە کە سەرەتای دروستکردنی شەقامەکە بوە لەلایەن کۆمپانیایەی ڕێگاوبانەوە، لەبەرئەوە گومان دەکرێت دەرفەتێکی وەرگرتبێت و ئەو کارەی کردبێت.

دوای ئاشکرابونی، فریدریدک وێست دەستگیردەکرێت و دان بە هەمو ئەو تاوانی کوشتنانە دەنێت کە ئەنجامی داون، بەڵام شوێنی ئەو کچە 15 ساڵە ئاشکرا ناکات.

فریدریک تائێستاش وەک خوێنڕێژترینی مێژوی بەریتانیا ناوزەد دەکرێت، لە ساڵی 1995 لە یەکێک لە زیندانییەکان خۆی دەکوژێت و بەرگەی مانەوە لە زیندان ناگرێت.

وابڕیارە پۆلیسی ئەو ناوچەیە لە چەند ڕۆژی داهاتودا زەوی ژێر ئەو قاوەخانەیە هەڵبدەنەوە و تەرمی ماری باستهۆڵم بدۆزنەوە.


PM:06:45:19/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 8916 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت