ڤیدیۆ.. ماڵێک بەپێچەوانەی هەموو جیهانەوە


وێستگەنیوز-

پیاوێکی ڕۆمانی خانوەکەی دەگۆڕێت و بەپێچەوانەی شێوازی ماڵ و خانووی هەمو جیهانەوە دروستیدەکاتەوە، سەرجەم کەلوپەل و بینای خانوەکەیشی پێچەوانەیە.

ئەو خانوە دەکەوێتە شاری جۆرج لە باشوری ڕۆژئاوای ڕۆمانیا، بەهۆی دروستکردنی خانوەکەوە خەڵکانێکی زۆر سەردانی دەکەن و گرتەی ڤیدیۆیی و وێنەکانی تۆماردەکەن و بە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتیدا بڵاویدەکەنەوە، چونکە دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی دروستکردوە. 

ئەلێکس دیکۆی خاوەنی خانوەکە لە لێدوانێکیدا بۆ ڕوسیا تودەی ئاماژەی بەوە کردوە کە دانانی ئەو خانوە بەو جۆرە نزیکەی سێ مانگی پێچوە، کێشی خانوەکەش زیاتر لە پێنج تۆنە و مەبەستیی بووە کارێکی جیاواز دروستبکات.


PM:09:27:16/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 3252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو