سەرۆکی حکومەتی هەرێم: دۆخی دارایی بەرەو باشبوون دەچێت

‌مەسرور بارزانی

وێستگه‌ نیوز ـ
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە کاتی کردنەوەی پڕۆژەی تەلەفریکی دهۆک رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیی هەرچەندە بەربەستیان لە بەردەمدا دروستدەکرێت، چونکە هەندێک کەس بەرژەوەندییان لەگەڵ چاکسازیی نییە.


جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

مەسرور بارزانی راشیگەیاند، "دڵنیایی دەدەمە خەڵکی هەرێمی کوردستان کە دۆخی هەرێم لە روویی داراییەوە بەرەو باشبوون دەچێت"، دەشڵێت، "ساڵێکی سەختمان بەڕێکرد بەڵام سەرکەوتوبووین."

مەسرور بارزانی راشیگەیاند، "دڵنیایی دەدەمە خەڵکی هەرێمی کوردستان کە دۆخی هەرێم لە روویی داراییەوە بەرەو باشبوون دەچێت"، دەشڵێت، "ساڵێکی سەختمان بەڕێکرد بەڵام سەرکەوتوبووین".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "سەرەڕای ئەوەی 11 مانگە لە بەغداوە پارە بۆ هەرێم نەهاتووە، بەڵام ئێمە لە کردنەوەی پرۆژەی ستراتیژیەکان بەردەوامین".

پێشتر، چەند جارێک حکومەتی هەرێم لە زاری وتەبێژەکەیەوە جەختی لە دابەشکردنی موچە لە 25ی گشت مانگێکدا کردووەتەوە، بەڵام رێژەی لێبڕینەکەی دیارینەکراوە و حکومەت دەڵێت، "بەگوێرەی داهات دەبێت".

دابەشکردنی مووچە بە هەمان رێژەی لێبڕینی پێشووش لەکاتێکدایە، لە ئێستادا نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا لە بەرزیدایە و بەگوێرەی چەندین داتاش حکومەتی هەرێم دەتوانێت، بەبێ لێبڕین مووچە دابەشبکات.


PM:01:46:09/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 3080 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت