كۆگایه‌كی گه‌وره‌ی ئاوی له‌ ده‌به‌ نراو له‌ سلێمانی داخرا

‌کۆگای ئاوی سلێمانی

وێستگه‌ نیوز ـ
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی كۆگایه‌كی گه‌وره‌ی ئاوی له‌ ده‌به‌ نراوی له‌ گه‌ڕه‌كی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د داخست.


راگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی سلێمانی له‌ ئاگادارییه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌: بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن و گواستنه‌وه‌ی ئاوی له‌ده‌به‌نراو له پله‌ی گه‌رمی به‌رز و ‌به‌رتیشكی خۆر، قایمقامیەتی سلێمانی (كۆگای ئاوی سلێمانی) له‌ گه‌ڕه‌كی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د داخست و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه‌‌.


PM:12:59:09/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 844 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت